یه‌كێتی هۆكاری نه‌هاتنی عه‌لی باپیر بۆ ناو ریفراندۆم ئاشكرا ده‌كات بزانه‌ هۆكاره‌كه‌ چیه‌

راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌كۆمیته‌ی ریفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و خۆشۆڕكردنه‌وه‌ به‌گۆڕان ده‌لێـ”كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌به‌ر ده‌ستكه‌وتى حزبیی، به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى لایه‌نه‌كان ناكات، نه‌ك له‌به‌ر مافى خه‌ڵك و ده‌شلێـ”پێویسته‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌وه‌ فریو نه‌درێن، چونكه‌ ئه‌وه‌ى وایكردووه‌ كۆمه‌ڵ به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌كات، به‌رگریكردن نییه‌ له‌ مافى خه‌ڵك و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵكوو له‌ پێناو ده‌ستكه‌وتى حزبیی خۆیدایه‌”.

نیاز هه‌ورامی راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”من به‌ڕاشكاویی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵ چاوى له‌ میراته‌كه‌ى (نه‌وشێروان مسته‌فا) و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت وه‌ك باس ده‌كرێت، ئه‌وا پێیده‌ڵێم ئه‌وه‌ خه‌یاڵ پڵاوییه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵ كه‌ حزبێكى ئیسلامییه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ڕێكناكه‌وێت، ئێستا چۆن ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێكبكه‌وێت، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ پێیشیوایه‌، ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه‌، كه‌ یه‌كێتى و پارتى له‌ ژێر چاودێری (مه‌سعود بارزانى)، كه‌ ئیستا ڕۆلی (مام جه‌لال)یش له‌ گۆڕه‌پانى سیاسی هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گێرێت، بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و گرفته‌كان، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی حزبكه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك.

شایانی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان باره‌گاكانی پارتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی سوتاند و چه‌ند كادیرێكی پارتی شه‌هید كرد، پارتی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌مه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كار كه‌وت، كۆمه‌ڵیش هاوشێوه‌ی گۆڕان خۆی خسته‌ ناو كێشه‌ی پارتی و گۆڕان، ئه‌مه‌ش بوو كه‌ به‌رده‌وام سه‌ركرده‌كانی پارتی ده‌لێن، ئێمه‌ ده‌زانین كێشه‌مان له‌گه‌ڵ گۆڕان چیه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانین بۆچی كۆمه‌ڵ خۆی گرتووه‌ و خۆی خشتۆته‌ ناو كێشه‌ی ئێمه‌ گۆڕان.

Back to top button