كه‌ركوك ئه‌مڕۆ بڕیاری به‌شداری له ریفراندۆم به‌فه‌رمی راده‌گه‌ێنێت
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له شاری كه‌ركوك له كۆبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ به فه‌رمی بڕیار له به‌شداریكردنی شاره‌كه ده‌دات له سه‌ر به‌شداریكردنی له پرۆسه‌كه هاوشانی شاره‌كانی تری كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 29/8/2017 ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداری (د.نەجمەدین كەریم) پارێزگاری كه‌ركوك لە كۆبوونەوەدایە، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی داوا پێشكه‌ش بكه‌ن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌شداریپێبكرێت له پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه ئه‌وه خواست و ویستی هه‌موو كوردستانیانی شاره‌كه‌یه،بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان عەرەب و بەرەی توركمانی دژی بڕیارەكە دەنگ دەدەن”.
پێشتر پارێزگاری كەركووك رایگەیاندبوو، بەرەی توركمانی نوێنەرایەتی سەرجەم توركمانەكان ناكات و بەشێكی زۆر لە توركمانەكان لەگەڵ ریفراندۆمن، عه‌ره‌به‌كانیش ده‌یانه‌وێ ته‌نها واده‌كه دوابخرێت و به‌شیكی زۆریان له‌گه‌ل ئه‌نجامدانی ریفراندۆمن له شاری كه‌ركوك.