هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشێكی گه‌وره‌ی داعشیان تێك‌شكاند
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری دووزخورماتوو، هێرشێكی تیرۆریستانی داعشی بۆ جارێكی تر تێك‌شكاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) به‌ره‌به‌یانی ئه‌م شه‌وی رابردوو كاتژمێر 1ی شه‌و تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لیوای11 فه‌وجی 4 به توندی وه‌ڵامی تیرۆریستان درایه‌وه و پاش ئه‌نجامدانی شه‌ریكی سه‌خت توانرا پاشكشه به تیرۆریستانی داعش بكرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، له شه‌ڕه‌كه‌ی دوینێ شه‌وی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و تیرۆریستانی داعش، كه له گوندی (زه‌رگه) دا بووه، 12 چه‌كداری داعش كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوه‌كه‌یه به ناوی (ئه‌بو عه‌بدوڵڵای ئه‌نساری) كوژراون، له هه‌مان شه‌ڕدا پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هید بوو گه‌یشت به كاروانی نه‌مران، به ناوی (سلێمان فه‌قۆ هه‌ركی).
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پاش شكستی گه‌وره‌ی تیرۆریستانی داعش له سنوری شاری موصل و ده‌ووروبه‌ری، چه‌كدارانی داعش له‌و سنوره خۆیان كۆكردۆته‌وه و ناوه ناوه هێرش ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌رجه‌م هێرشه‌كانیان له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تێكده‌شكیندرێ.