نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك
به هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك، منداڵێكی 13ساڵی گیانی له ده‌ستدا، له‌و باره‌یه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له شاری هه‌ولێر، له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت” داوا له هاووڵاتیان ده‌كات ئاگاداری چه‌ك بن له‌ناو ماڵدا و له‌به‌رده‌ستی منداڵان دانه‌نرێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه تێیدا هاتووه” شه‌وی رابردوو 28/8/2017 منداڵێكی 13 ساڵان له‌شاری هه‌ولێر به‌هۆی به‌كارهێنان و ده‌ستكاریكردنی چه‌ك، گوللـه له‌ده‌ستی ده‌رده‌چێت و به‌رسنگی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن داوا له هاووڵاتیان كراوه” كه ئاگاداری چه‌ك بن له‌ناو ماڵدا و له‌به‌رده‌ستی منداڵان دانه‌نرێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت بۆئه‌وه‌ی روداوی نه‌خوازراوی له‌و جۆره‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه.