یهكێتی تۆپی پێی كوردستان چوار بڕیاری گرنگی وهك موژده بۆ وهرزشوانانی كوردستان راگهیاند

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی خۆی ئەنجامدا و (4) بریاری دەركرد و هەواڵی خۆشی بە وەرزشوانان و عاشقانى تۆپی پێێ كوردستان راگهیاند.
دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) وەڵامی داواكەی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان (سهفین كانهبی) دایەوە و رازی بوو بە خەرچكردنی برە پارەی تایبەت بۆ یارییەكانی وەرزی نوێی خولی كوردستان.
ئەمەش بریارەكانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانە كه خۆی دهبینێتهوه له چوار خاڵ:-
١- خولی تازەپێگەیشتوان و لاوان ئەنجام دەدرێت و رۆژی ٩ی مانگ كۆبوونەوەی ھونەری ئەنجام دەدرێت.
٢- خولی فۆتسالی كچان ئەنجام دەدرێت.
٣- گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی نایاب و پلە یەك و دوو و سێ كراوە ٩ی مانگ باس دەكرێت.
٤- خولێك بۆ گشت ئەكادیمیاكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.