كۆتینهۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدرا

ياريزانى به‌رازیلی و یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدار له پێناو دڵنیابوون له پێكانه‌كه‌ی.
یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رازیلى و یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، (فلیپ كۆتینهۆ) له‌شارى ریۆدى جانیرۆى به‌رازیلى و له ژێر سه‌رپه‌رشتى پزیشكى پسپۆر (مایكل سیمۆنى) پشكنینی پزیشكى ئه‌نجام دا، و له‌و باریه‌وه رۆژنامه‌ى سپۆرت ئاشكراى كردووه كه (كۆتینهۆ) له شارى ریۆدى جانیرۆ پشكنینى پزیشكى بۆئه‌نجام درا له پێناو دڵنیابوون له پێكانه‌كه‌ى كه‌ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئێستا ده‌نگۆی یاریزانه‌كه به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه هه‌یه، رۆژنامه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی نوسیوه كه (كۆتینهۆ) جارێكى تر ناگه‌رێته‌وه یانه‌ى لیڤه‌رپول ، دواى ئه‌وه‌ه‌ى به‌شدارى یاریه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ده‌كات به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر له (31)ئه‌م مانگه و كۆڵۆمبیا له (5)ئه‌یلولى داهاتوو.