كه‌ركوك بڕیاری دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌شدار بێت له ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان
پاش كۆبونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە بەشداری پارێزگاری شارەكە، له ئنجامی گفتوگۆیه‌كی زۆر،ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكات.
دوای گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنەكان بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری پێكھاتەكانی كەركووك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشداریكردنی كەركووكی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد، له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكی لیتی برایه‌تی كه‌ركوك (محه‌مه‌د كه‌ماڵ) راگه‌یاند” ئه‌مڕۆ له ۆكبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارماندا كه كوردستانیانی كه‌ركوك به كۆی گشتی به‌شداربن له پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له كۆبونه‌كه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاردرا، كه كه‌ركوك له رۆژی 25/9 به‌شدار بێت له پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له رۆژی 7/6/2017 له كۆبونه‌وه‌یه‌كی لایه‌ن و پێكهاته سیاسیه‌كان به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، جگه له هه‌ردوو حزبی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، بڕیاردرا كه له رۆژی 25/9 ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.