سێ‌و بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی به دووربن له جه‌ڵته و جۆره‌كانی
له تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتوو كه سێ‌و سودێكی زۆری هه‌یه به تایبه‌تی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی جۆره‌كانی جه‌ڵته له مرۆڤ
کۆمه‌لێک توێژینه‌وه‌ی پزیشکی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که خواردنی میوه و سه‌وزه کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌تایبه‌تی خواردنی سێ‌و که رۆلێکی به‌رچاوی هه‌یه له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توش بوون به نه‌خۆشیه‌کان
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی له زانکۆی ” هارڤارد ” له ولاتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که ئه‌و ماده‌یه‌ی که له سێودا هه‌یه و ناسراوه به ” رۆتین ” ئه‌م ماده‌یه ماده‌یه‌کی تێکه‌له ، هه‌روه‌ها هه‌مان ماده له چای ره‌شیشدا هه‌یه ئه‌م ماده‌یه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی جۆره‌کانی جه‌لته له مرۆڤ
هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتتدا ئه‌م ماده‌یه سودی هه‌یه بۆ مێشک و رێگری ده‌کات له توش بوون به که‌م و کورتیه‌کان و دڵ ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی