پاش جەژنی قوربان شاندی باڵای ریفراندۆم سەردانی وڵاتانی دراوسێ و جیهان دەكات

ئەندامێكی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، چاوەڕوانی هاتنی وەفدی هاوپەیمانی نیشتمانی دەكەین كە دوو هەفتەمان بۆ داناوە بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بكەن و گفتوگۆییەكانمان تەواو بكەین.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ (ماجد بازرگان) ئەندامی لیژنەی باڵای ریفراندۆم بۆ رایگه‌یاندوه‌” گفتوگۆ و سەردانەكان بۆ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان بەردەوام دەبن بۆ گفتوگۆكردن و راگەیاندنی ئامانجی سەرەكی كوردستان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاروایە هەندێك لیژنە پێكبهێنرێن بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكان، ئێستا كۆمیتەیەك دروستكراوە، لە هەمان كاتدا چاوەڕوانی هاوپەیمانی نیشتمانی دەكەین كە دووجار لە بەغدا لەگەڵ كۆبووینەوە، چاوەڕێ دەكەین لە نزیك ترین دەرفەتدا بێن بۆ هەولێر، كە ئێمە دوو هەفتەمان بۆ داناوە بۆ ئەوەی دووبارە دابنیشین و لەگەڵ گفتوگۆ بكەین.

ئه‌ندامه‌كه‌ی شاندی باڵای ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئه‌وه‌شی دووپاتكردۆته‌وه‌” كه‌ له‌ ئێستادا چاوه‌روانی لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ناردنی نوێنه‌ریان بۆ چوونه‌ ووڵاتانی دراوسی و قسه‌كردن له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌، بڕیاریشه‌ شانده‌كه‌ سه‌ردانی ووڵاتانی ئێران توركیا ووڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان بكات، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ دوای جه‌ژن سه‌ردانه‌كان ده‌ستپێبكات و هه‌موو لایه‌كیشمان ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌ له‌ كات و ساتی خۆیدا.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ رۆژی 7/6/2017 له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی لایه‌ن و پێكهاته‌ سیاسیه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، جگه‌ له‌ هه‌ردوو حزبی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، بڕیاردرا كه‌ له‌ رۆژی 25/9 ریفراندۆم ئه‌نجامبدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

Back to top button