گۆڕان دواجار خۆی بووه حزبێكی بنه‌ماڵه. ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داراییه
رۆژنامه‌ی ئاوێنه نزیك له نه‌وشێروان مسته‌فا كه ئێستا له‌سه‌ر باڵهجیاوازهكانی ناو گۆڕان حیسابه، ئاشكرایی ده‌كات كه هه‌موو موڵك و ماڵی گۆڕان كه بریتین له(پشکەکانی کۆمپانیای وشە کە 300 ملیۆن پشکن،122 دۆنم زەویی گردی زەرگەتە، باڵەخانەی چاودێریی دارایی، 25%ی قازانجی سوپەرمارکێتی میترۆ، 15%ی پشکەکانی کارگەی چیمەنتۆی گاسن، کەناڵی KNN و چەندین بارەگای نێو گردی زەرگەتە) به‌فه‌رمی خراوه‌ته سه‌ر هه‌ردوو كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا( چیا‌و نما)”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامەی (ئاوێنە) بڵاوی کردەوە، لە 25/7/2017دا بە نووسراوی ژمارە 48/63، پشکەکانی کۆمپانیای وشە کە 300 ملیۆن پشکن، بۆ سەر ناوی (چیا و نما)، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا گواستراونەتەوە. لە کاتێکدا کە نەوشیروان مستەفا پێش کۆچی دوایی خۆی، لە ساڵی 2016دا پشکەکانی کۆمپانیای وشەی لە کارگەی چیمەنتۆی (گاسن) بۆ سەر ناوی (چیا)ی کوڕی گواستبووەوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە کە ئێستا لە ڕووی یاساییەوە، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا خاوەنی (122 دۆنم زەویی گردی زەرگەتە، باڵەخانەی چاودێریی دارایی، 25%ی قازانجی سوپەرمارکێتی میترۆ، 15%ی پشکەکانی کارگەی چیمەنتۆی گاسن، کەناڵی KNN و چەندین بارەگای نێو گردی زەرگەتە)ن کە بە ملیۆنەها دۆلار مەزەندە دەکرێن.
هەر بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە، بزووتنەوەی گۆڕان لەبەرامبەر پشکەکانی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفادا، خاوەنی هیچ موڵک و هیچ سەرچاوەیەکی داهاتی تایبەت بە خۆی نییە و کەناڵی تەلەڤزیۆنەکەیان و مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕانیش موڵکی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفایە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه له‌مه‌وبه‌دوا بریاری یهكڵاكهرهوهی سیاسی له‌ناو گۆڕان له‌ژێر ده‌ستی هه‌ردوو كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌بێت، چونكه بریاری راسته‌قینه‌ی سیاسی له‌ناو هه‌ر حزبێكی سیاسی له‌ژێر ده‌ستی به‌رپرسی یه‌كه‌می دارایی ده‌بێت، واتا خاوه‌ن مولك و ماڵ بریاری یهكڵاكهرهوه ده‌دات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی خۆی به دژایه‌تی به‌بنه‌ماڵه بوونی حزب و كوردستان، بانگه‌شه‌ی سیاسی خۆی ده‌كرد، به‌ڵام پێش هه‌موو حزبه‌كانی تر خۆی بووه میراسی بنه‌ماڵه بوونێكی ته‌واو دیكتاتۆر به‌و پێیه، كه كوره‌كانی نه‌وشێروان بێ ئه‌وه‌ی هیچ پۆستێكیان هه‌بێت، بریاری یهكڵاكهرهوهی سیاسی ده‌ده‌ن”.