راگهیاندراوێك لهفهرماندهی گشتی هێزهكانی پێشمهرگه
له راگهیاندراوێكدا فهرماندهی گشتی هێزی پێشمهرگهی كوردستان رایگهیاند”دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە شەڕی تەللەعفەر و ئاڤگەنی (عیازییە) تووشی شکست هاتن، هەوڵی ئەوەیان دا ڕێگایەک بۆ خۆدەربازکردن بەرەو سووریا بکەنەوە.
وهك له راگهیاندراوهكهی فهرماندهی هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستان دا هاتووه “بەڵام پێشمەرگەی کوردستان ئامادەیی تەواویان هەبوو و تیرۆریستان لە باکووری تەللەعفەر و ئاڤگەنی، کەوتنە بۆسەی پێشمەرگەوە و دوای شەڕێکی قورس لە ئەنجامدا لەماوەی ٧٢ سەعاتی ڕابردوودا تیرۆریستان تووشی شکست و زیانی گەورە هاتن و لاشەی ١٣٠ تیرۆریست کەوتۆتە دەست پێشمەرگەی کوردستان و گەڕان بەدوای پاشماوەکانی ئەو تیرۆریستانە بەردەوامە.