یەكێتی لەماوەیەكی كەمدا بەئاشكرا دژایەتی خواستی سەربەخۆی كوردستان رادەگەێنێت

خواكوڕك

پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی توركیا كرد، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبۆوە. یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەوەڤدێك كە لەلایه‌ن مەلا بەختیار سەر پەرشتی دەكرا سەردانی بەغدا كرد و لەگەڵ بەپرسانی بەغدا كۆبووە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەكێتی لەو سەردانانەی بۆ بەغدا لەكاتی سەردانی بارزانی بۆ دەرەوە پەیامی پێیە، ئەو پەیامەش دژایەتی خواستی سەربەخۆی كوردە، دەیەوێت وا بگەێنێت كەیەكێتی لەگەڵ سەربەخۆی نیە، لەگەڵ مانەوەی عێراقی یەكپارچەیە.
دوێنێ 23ی 8ی 2016 وەڤدێك بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار، سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ مالیكی و كۆمەڵێك بەرپرسی عێراق كۆبۆتەوە، ئەجندای سەردانەكەی وەڤدەكەی یەكێتی بۆ بەغدا بەنهێنی بوو تا راگەیاندراوی نووسینەگەی مالیكی ئاشكرای كرد كە وەڤدێك بەسەرپەرشتی مەلا بەختیار سەردانی بەغدایان كردووە.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نهێنی سەردانەكەی مەلا بەختیار و وەڤدەكەی بە باڵێكی دیاری كراوی ناو یەكێتی دەچووێنێت و دەلێت، سەردانی ئەو وەڤدە تەنها پەیامی سیاسیە و جگە لە پەیامی پابەندبوون بە عێراقی یەكپارچە هیچی تری تێدا نیە. ئەو باڵەی یەكێتی دەیەوێت بەدونیا بڵێت ئێمە لەگەڵ یەكپارچەی خاكی عێراقین دژی سەربەخۆی كوردستانین.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوەی لەناو یەكێتی روودەدات، سەرلێشێواوی و ئیفلاسی پرۆژه‌ی سیاسی ئەو حزبەیە لەنێوان باڵەكان. دەلێت، یەكێتی كە سەردانی بەغدا دەكات، بەمانای گۆشەگیربوونیەتی، چونكە بەغدا لە ئێستادا واتا پایتەختی پەراوێزخراو، بەمانا كورت و پوختەكەی بەغدا واتا مالكی كە مووچەی كوردستانی بڕی و یەكێتیش ئامادە نیە دەست لە مالكی هەڵگرێت.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە یەكێتی دوو رووە، لە بەردەم خەڵك وا پێشاندەدات لەگەڵ سەربەخۆی كوردستان و مافی بریار دانی كوردە، لە لایەكی تریش كار لەسەر یەكپارچەی خاكی عێراق دەكات هەوڵەكانی بەردەوام لە چڕ بوونەوە دایە بۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردستان و دەلێن ئەو كاتەی سەردانی بەغدای كرد مەلا بەختیار گوتی 28 وڵات دژی دەوڵەتی كوردستانە ئەمەش بەئاشكرا روون بوو كە مەلا بەختیار پێش سەردانەكەی بەخواستی دژایەتی دەوڵەتی كوردستان و كورد سەردانەكەی دەست پێكرد بۆ بەغدا.

Back to top button