به‌ره‌ی ئێران و داعش رێكه‌وتنه‌كان واژوو ده‌كه‌ن و پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن له‌سوریا و عێراق و لوبنان

دوای ڕێکەوتنیان لەگەڵ هەریەک لە سوپای سوریاو چەکدارانی حزبوڵڵاو سوپای لوبنان،چەکدارانی داعش ڕەزامەند بوون لەسەر کشانەوەیان لە سەر سنوری لوبنان و ڕووکردنە خۆرئاوای سوریا،ئەم ڕێکەوتنە دوای ئەوە هات کە زیاتر لە هەفتەیەکە شەڕ لە نێوان داعش و چەکدارانی حزبوڵڵاو سوپای لوبنان لە ناوچە سنوریەکانی لوبنان بەردەوامە.

 
تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردەوەو دانی بە ڕێکەوتنی نێوان سوریاو داعشدا ناو بەشێک لە پاشەکشەکەی گواستەوە،لە لایەکی تر بۆ یەکەمجار داعش دانیناوە بە پاشەکشەی چەکدارەکانی لە ناوچە سنوریەکانی لوبنان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆرئاوای سوریا
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌ چەکدارەکانى داعش لەگەڵ خێزانەکانیان بگوازرێنەوە لە قەلمونى رۆژئاوا بۆ ئەلبوکەمال لەنزیک سنوورى عێراق، هەروەها ئەو گواستنەوەیە بەپاسى سوپاى سوریا ئەنجام دراوە”.
 
Back to top button