دواین زانیاری له‌باره‌ی بریاری به‌شداری كردنی كه‌ركووك له ریفراندۆم
ئه‌مرۆ 29ی 8ی 2017 له شاری كه‌ركووك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بریاریاندا كه پارێزگای كه‌ركووك له رۆژی 25ی 9ی 2017 ریفراندۆم به‌شداری بكات، به‌پێی دواین زانیاریه‌كان، دوو له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، كه نوێنه‌ری به‌ره‌ی توركمانی و نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی له ئه‌نجوومه‌نه‌ی ده‌نگیان بۆ به‌شداری كردن له ریفراندۆم نه‌دا”.
وه‌ك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكراكرا، لە کۆبوونەوەکەدا تەنیا دوو ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگیان نەداوە، ئەوانیش ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجوومەن کە پێشتر ئەندامی فراکسیۆنی گردبوونی کۆماری عەرەبی بوو، لەگەڵ ئەندامێکی بەرەی تورکمانی.
ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە فراکسیۆنەکایی بەرەی تورکمانی و گردبوونی عەرەبی کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کردبوو. ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە 41 ئەندام پێكهاتووە و 26 ئەندام لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون، کە دەکاتە 67%ی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، كه بە بەشداری نەجمەدین كەریم پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە و بڕیاریدا كەركووك بەشداری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكات، هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، دوای گفتوگۆی نێوان فراكسیۆنەكان بە زۆرینەی دەنگی نوێنەری پێكھاتەكانی كەركووك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشداریكردنی شارەكەی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی پەسند كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك رایگەیاند، ریفراندۆم مافێكی یاسایی كەركووكە و دەستووری عێراق رێگەی بە ئەنجامدانی ریفراندۆم داوە و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە كەركووك نابێتە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕ.
محەمەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەكه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاند” وەك 23 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا داوامان كرد لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری بەشداریكردنی شارەكە لە ریفراندۆم بدرێت و بە زۆرینەی دەنگ پەسندكرا”.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، لیستی برایەتی و ھەر یەك لە پێكھاتەی توركمان، نوێنەری كلدانی و سریانی و ئاشووری دەنگیان بە شداریكردنی كەركووك لە ریفراندۆمدا، ئەوەشیان خستەروو كە ئەوان بە بەڵێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان دەدەن.
عیرفان کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە پێکهاتەی تورکمان رایگەیاند، ئێمە وەکو پێکهاتەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان داین. گوتیشی، دەبێت کەرکووکیش لە ریفراندۆم بەشدار بێت، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە بتوانن گوزارشت لە بۆچوونەکانیان بکەن.