ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش داوا ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی كه‌ركووك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری دا به‌شداری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی 25ی 9ی ئه‌مساڵ بكات، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش به‌نووسراوێك كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات”.
له‌و باره‌یه‌وه، غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ده‌لێـ” ژمارەیەک یەکەی ئیداریی پارێزگاکە داواکارییان پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کردووە بۆ ئەوەی بەشداریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکەن، ده‌لێـ” ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەنووسراو رەزامەندیی خۆی لەسەر داوای ئەو یەکە ئیدارییانە دەربڕیوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەنجوومەنەکە لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە 29/8/2017 بڕیاری داوە نووسراوێک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بنێرێت، کە تێیدا رەزامەندیی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەو ناوچانە نیشان دەدات، هه‌روه‌ها غەزوان داودی ئەوەشی خستە روو، ئەو خەڵکانەی لەژێر دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبین، ”دەتوانن بێن لە سنووری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنگ بدەن“.