ئیسماعیل بیشكچی : ئێستا كاتی سەربەخۆی كوردستانە
ئیسماعیل بیشكچی لە لێدوانێكیدا لەمەڕ پرسی ڕیفراندۆم دەڵێت ” ئێسا كاتی سەربەخۆی كوردستانەو هێشتا كاتەكەشی دواكەوتووە ، ئێران چی دەلێ عێراق چی دەڵێ ؟ ئەمریكا چی دەڵێ ؟ ئەوان هەرچی دەڵێن با بیڵێن ، ئەوە گرنگە كە كوردان چی دەلێن ؟ پێداگری كورد لەم بابەتە گرنگە “.
هەروەها ” بیشكچی ” دەشڵێت ” كێشەی كورد دەبوو لە ساڵانی بیستەكان چارەسەر بكرایە ، كاتێك عێراق لە ژێر ئینتدابی بەریتانیای گەورە دامەزراو ئوردن و فەلەستینیش دامەزران ، هەروەها سوریا و لوبنان سەربە فەرەنسا دامەزران ، دەبوو كوردستانیش وەكو دەوڵەت دابمەزرایە واتە لە 1920 كاندا ، عێراق سەر بە ئینگلتەرا و سوریا سەر بە فەرەنسا كە دوو دەولەتی داگیركراو بوون ، با دەولەتی كوردستانیش دابمەزرایەو سەربە ئیتگلتەرا و دەوڵەتێكی داگیركراو بووایە ، ئێستا كە دەلێن كاتیەتی ، بەڵێ زۆریش دوا كەوتووە لەم كارە “.
” بیشكچی ” گوتیشی ” كورد لە جیهاندا پەنجا ملیۆن مرۆڤن ، بەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان نوێنەری نییە ، لە كۆنفرانسی ئیسلامی نوێنەری نییە ، ناتوانێت نوێنەرایەتی خۆی بكات ، لە ئۆلۆمپیادە جیهانیەكان ناتوانێت بەشداری بكات ، لەكاتێكدا كوەیت و قەتەر و بەحرەین ژمارەیان لە كورد كەمترە و دەوڵەتی بچوكن ، كەچی باس لە داهاتووی كوردستان دەكەن كورد چی بێت و چی نەبێت ، ئەم هەڵسەنگاندنێكی زۆر هەڵەیە كە دەگوترێت كاتی نیە ، باشە كەی كاتیەتی ؟ هەڵبەت دەركردنی بڕیاری ڕیفراندۆم لە 25ی ئەیلول زۆر بەهادارە “.