لە سنووری پارێزگای دیالە بنكەكانی نوێكردنەوەی دەنگدەران كراونەتەوە

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری دا, پشكداری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان بكات, هاوكات لە سنوری قەزای خانەقینی پارێزگای دیالە ئێستا بە مەبەستی خۆتۆماركردن و راستی و دروستی ناوەكانیان، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بنكەكانی تۆماری نوێكردنەوەی دەنگدەران دەكاتەوە.

ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی كوردستان بنكەكانی تۆماری نوێكردنەوەی دەنگدەرانی لە خانەقین كردە، بۆ ئەوەی دانیشتووانی خانەقین سەردانی ئەو بنكانە بكەن و لە هەبوون و راستی و دروستی ناوەكانیان دڵنیاببنەوە.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن راپرسی لە خانەقین بنكەیەكی بۆ دەنگدەرانی سەعدیەش كردووەتەوە، بەو پێیەی سەعدیە چەكدارانی حەشدی شەعبی لێیە و ناتوانرێت لەوێ بنكە بكاتەوە.هەروەها لە سنووری خانەقین بە شێوەیەكی گشتی ناوەندێك و 10 بنكەی دەنگدان هەن

لە گوڵاڵەش بڕیار لەسەر بەشداری شارۆچكەكە لە ریفراندۆم دراوە و لەوێش ناوەندێك و دوو بنكەی نوێكردنەوەی دەنگدەراب كراونەتەوە.

 

Back to top button