ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی گه‌وره‌ترین حزب دەبێتە مەسیحی

کەریم عەدولخالق نەجەفی هاوڕێی نزیکی مالیکی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوە وازی لە دینی ئیسلام هێناو بووە مەسیحی.
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ناوبراو لە کڵێسایەکدا قسە بۆ ئامادەبوان دەکات و خۆی وەک هاوڕێی نزیکی مالیکی دەناسێنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک بووە لە داڕێژەرانی دەستوری عێراقی دوای ۲۰۰۳.
 
هەر لەدرێژەی وتەکەیدا نەجەفی دەڵێت دوای ٤۰ ساڵ خوێندن و دیراسەکردنی تەواوی زانستە ئیسلامیەکان دواجار بۆم دەرکەوت نە قورئان وتەی خوایەو نە محمد پێغەمبەرە و دواتر شانازی بەوەوە دەکات کە بۆتە مەسیحی.
 
نەجەفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دەعوە بووەو یەکێک بووە لەوانەی کە جێگای بڕوای نوری مالیکی بووە،بەڵام لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵاتەو هیچ پەیوەندیەکی بەو حزبەوە نەماوە.
 
بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌ كلیك لێره‌ بكه‌
Back to top button