توركمان داوای جێگری سەرۆك كۆمارو وەزیری بەرگری كوردستان دەكەن
لەگەڵ ئەوەی پێكهاتەكانی توركمان بڕیاری بەشداری كردنیان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆی كوردستان داوە, كە پیچشوتریش چەند جارێك دووپاتیان كرۆدتەوە كە مافەكانیان لە چوار چێوەی كوردستان دەسەبەرو پارێزروا ترە, ئێستا پێكهاتەكانی توركمان و كریستیان لە گفتوگۆدان بۆ ئامادەكردنی پرۆژە پێشنیازێك لە بارەی ماف و داواكارییەكانیان لە دەوڵەتی داهاتووی كوردستاندا.
بە پێی زانیاریەكانی خواكوڕك بۆ دوای سەربەخۆی كوردستان لە ئێستادا توركمانەكان پڕۆژەیەكیان هەیە, چەند داواكاریەكیان هەیە لەوانە توركمانەكان داوای جێگری سەرۆكی دەوڵەت و پۆستی وەزیری بەرگری دەكەن.
لەو بارەیەوە، ئەبو كاروان ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشتر لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ پێكهاتەكانی كوردستان رایگەیاندبوو كە دەبێت مافی تەواوی پێكهاتەكان لە دەوڵەتە چاوەڕوانكراوەكەی كوردستاندا بچەسپێندرێت.
هەر پەیوەست بە داواكاری و مافی پێكهاتەكانی كوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی كوردستان, شاندێكی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە دوو كۆبوونەوەی جیادا لەگەڵ پێكهاتەكانی توركمان و مەسیحی كۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لە سەر خواست و داواكارییەكانیان و دواتریش لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوابڕیار لەسەر چەسپاندنی ماف و خواستەكانی پێكهاتەكان دەدرێت لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.