فتوایەك لە لێژنەی باڵای فتواى هەرێمەوە

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە بارەی ( نوێژی جەژن و نوێژی هەینی ) لەیەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ كە دەكەوێتە رۆژی هەینی 1ی ئەیلول فەتوایەكی دەركرد .
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم لە ڕاگەیەنراوی فەتواكەدا ئاماژەی بەوە كردووە ، كە پرسیاری ئاراستەی لیژنەی باڵای فەتوا كراوە دەرباری نوێژی هەینی ، كە ئایا بەشداربوونی نوێژی جەژن ، پێویستە بەشداری بەجێهینانی نوێژی هەینیش ببن یان نا ؟
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەكەش راو فەتوای مەزهەبەكانیان پاڵپشت بە قورئانی پیرۆز و فەرمودەكانی پێغەمبەر ( ص) بڵاوكردووەتەوە كە ڕای پەسەندد ئەوەیە ، نوێژی جەژن جێگەی نوێژی هەینی ناگرێتەوە ، هەرچەندە موسڵمانان بەشداری نوێژی جەژن بكەن ، بەڵام هەر دەبێت ئەركی بەجێهینانی نوێژی هەینی لە ئەستۆ بگرن و بەشداری بكەن .
وەك لە فەتواكەدا هاتووە ” هەموو ئەو موسڵمانانەی دەتوانن بەشداری نوێژبكەن و هیچ بەهانەیەكی شەرعیان نییە ، با ئامادەی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی بن ، كە بەلایەنی كەمەوە رۆشتن و دەستگرتنە بەڕای زۆرینەی زانایانی فیقهی ئیسلامی “.

فەتوا
Back to top button