ئاگادارییەک لە وەزارەتی شەهیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
له ئاگادارینامهیهكدا، كه وێنهیهكی دهست كوردستان 24 كهوتووه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندن (بینراو و بیستراو) ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و فێرگەی (ئەهلی و حکوومی)یهكان دەکات لە هەرێمی کوردستان کە هاوسەر و کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانی سیاسی یان یەکیک لە منداڵەکانیان لە قوتابخانە و خوێندنگاکان بەردەوامن لە خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی (2016 -2017) کە لە ماوەی 15 رۆژدا لیستی ناوەکانی خوێندکاران و قوتابیان بنێرن بۆ مەبەستی خەرجکردنەوەی خەرجی خوێندن بۆیان بە پێی فۆڕمی هاوپێچ کراوان.
به گوێرهی ئاگادارینامهكه، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە دواکهوتنی ناوەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر- سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە – گەرمیان و کەرکووک، دەبێت بۆ زیندانیانی سیاسی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسییەکان دەبێت.