راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی له رێككه‌وتنێكی نێوان حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا و چه‌كدارانی داعش ده‌رده‌بڕێت و داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناوچه‌كه‌ش ده‌كات هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ریه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی و رژێمی سووریا، رێگه به چه‌كدارانی داعش ده‌ده‌ن و رێڕه‌وی ئارامییان بۆ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه له دیوی سووریاوه بچنه ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و چه‌ند كاروانێكی چه‌كدارانی به‌ڕێكه‌وتوون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و رێككه‌وتنه به كرده‌وه‌یه‌كی “گوماناوی” وه‌سف ده‌كات و داوای هه‌ڵوێستیش ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بە پێی رێکەوتنێکی نێوان تیرۆریستانی داعش و حزبوللای لوبنان و رژێمی سوریا بە سەدان چەکداری داعش ناوچە سنووریەکانی لوبنانیان جێ هێشت و بە چەک و تەقەمەنیەوە بەرەو ناوچە سنووریەکانی عێراق گواسترانەوە.
ئێمە وەک ئەنجووومەنی ئاسایشی هەرێم نیگەرانیی خۆمان لە بەرامبەر ئەم کردەوەیە دەردەبڕین و بە مامەڵەیەکی گوماناویی دەزانین کە زۆر پرسیار هەڵدەگرێت و خوازیارین هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکەدا هەڵوێستی جددییان بەرامبەر ئەم کردەوەیە هەبێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٩/٨/٢٠١٧