ترێ مرۆڤ ده‌پارێزێت له چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی كووشنده
ترێ یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه زۆر به سوده و مرۆڤ ده‌پارێزێت له چه‌ندین نه‌خۆشی كووشنده، توێژه‌ران پێیان وایه به خواردنی ترێ مرۆڤ دوورده‌كه‌وێته‌وه له نه‌خۆشیانه.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه” که ترێ یه‌کێکه له‌و ماده سود به‌خشانه‌ی که رێگری ده‌کات له تووش بوونی مرۆڤ به چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که ترێ ده‌وله‌مه‌نده به جۆره تێکهلێکی سروشتی که وه‌ک ماده‌یه‌کی دژه نه‌خۆشیه‌کان وایه
له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان باسیان له‌وه كردووه” كه ئه‌و تێکه‌له ناسراوه به “ريزفرترارول” که رێگری ده‌کات له توش بوونی مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌کانی مێشک و به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر
ئه‌مه له كاتێكدایه” ئه‌م تێکه‌له رێگری ده‌کات له توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره هه‌روه‌ها مه‌ترسی توش بوون به شێرپه‌نجه که‌م ده‌کاته‌وه و به‌رگری له دڵ ده‌کات