عه‌بادی دژی هێنانی تیرۆریستانی داعش له رێگای حزبوڵڵای لوبنانی بۆ سه‌ر سنوری عێراق هاته ده‌نگ
سەرۆک وەزیرانی عێراق له سه‌ر هێنانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سنوری عێراق، به رێككه‌وتنێكی نێوان رێكخراوی تیرۆریستی داعش و حزبولڵای لوبنانی، سه‌ر به ئێران، دژایه‌تی خۆی راگه‌یاند و ده‌ڵێت” داعش نابێ هیچ هه‌لێكی پێبدرێت، داعش هه‌ناسه‌ی كۆتایی له عێراق هه‌ڵده‌مژێ.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سنوره‌كانی عێراق له لایه‌ن حزولڵای لوبنانی نزیك و سه‌ر به ئێران، كه رێككه‌وتنێك كراوه له نێوانیان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی بهێندرێنه سه‌ر سنوری عێراق،لە وتاری هەفتانەیدا رایگەیاند” به‌هیچ شێوهیهوك نابێ هیچ هەلێکی رزگاربوون بدرێتە تیرۆریستان،رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەناسەی کۆتایی هەڵدەمژێ، نابی هەلی مانەوەی پێ بدرێت، ئەوە هەڵەیه كه ده‌كرێت و ئێمه دژی ئه‌و ره‌فتار و كردارهین.
له كۆتایی گوتاره‌كه‌ی عه‌بادی ئه‌وه‌شی گووتوه” كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو تیرۆریسته‌ی داعش بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مایه‌یی هه‌ڕه‌شه‌یه، بۆ سه‌ر خاك و گه‌لی عێراق و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه قبوڵ ناكرێ، رێگا پێدراو نیه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له رێككه‌وتنێكی نێوان حزبولڵای لوبنانی و رێكخراوی تیرۆریستی داعش به ئاگایی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، زیاتر له 600 تیرۆریستی داعش به پاس هێندراونه‌ته ناوچه‌ی دێره‌زوور له له‌سه‌ر سنوری عێراق جێگیر بوون،كه له خاكی لوبنان و له ناوچی قه‌له‌موون، هێنراون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه” ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگهیاندراوێكیدا، له رۆژی 29/8/2017 دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و پرسه راگهیاندو وبه كارێكی خراپی وه‌سفكرد و هیواشی خواست كه هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێ له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه.