بارزانی: مالیكی دڕندانه‌تر له رژێمی به‌عس گه‌لی كوردستانی ئه‌نفال كرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی (سهرقولئهوسهتی له‌نده‌نی) رایگه‌یاندوه” كه مالیكی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌تر گه‌لی كوردستانی ئه‌نفال كرده‌وه.
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی لەندەنی، رایگه‌یاندوه” به دڵنیاییه‌وه ریفراندۆم له واده‌ی خۆی ئه‌نجامده‌درێت بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌و بڕیاره‌ش گه‌لی كوردستان داویه‌تی و هیچ و هێز و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌و بڕیاره دوابخات.
هه‌ر له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌شی گوتوه” كه گەلی کوردستان هیچ هیوایەکی بە مانەوە لە عێراق نەماوە، لەو کاتەی “مالیکی” سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بوو له ساڵانی (2006 تا 2014) بەشێوەیەکی ”دڕندانەتر“ لە رژێمی بەعس گەلی کوردستانی ئەنفال کرد، ”هیچ سەرکردەیەکی سیاسیی و کەسایەتییەکی ئایینیش کاردانەوەی بەرامبەر دژایەتیی مالیکی بۆ گەلی کوردستان نەبوو.
“بارزانی” له سه‌ر هەڵوێستی وڵاتانی عەرەب بە گشتییەوە، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه هەڵوێستی وڵاتانی عەرەب لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەرێنییە و ”سوپاسی وڵاتانی عەرەبی دەکەم“، کە لە کێشە و ناسۆرییەکانی گەلی کوردستان تێ دەگەن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، باسی له‌وه‌شكردووه” کە ئێستا کات و ساتێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان و ریفراندۆم دوا نا‌خرێت، مەگەر حکوومەت و پەرلەمانی عێراق، ئەمریکا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان گەرەنتیی بە گەلی کوردستان بدەن و بەدیلێک پێشکەش بکەن، کە ئەوەش هەرگیز روو نادات.