ئومێد خۆشناو:په‌رله‌مان كاراده‌كه‌ینه‌وه
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه” په‌رله‌مان كارابكریتهوه یاخود نا پرسی ریفراندۆم بۆ ساتێك دواناخرێت.
(ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان له‌و باره‌وه رایگه‌یاندوه” ریفراندۆم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌رله‌مانه‌وه نیه، په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه یاخود نا ئه‌و ریفراندۆم هه‌ر ئه‌نجامده‌درێت، بۆیه پێویسته هه‌موو هزی و لایه‌نه‌كان له‌وه گه‌یشتبن كه به‌بێ په‌رله‌مانیش پرۆسه‌كه هه‌ر ئه‌نجامده‌درێ و دواناخرێت، گرنگ و پێویسته هیچ هێزێكیش بیر له‌وه نه‌كاته‌وه به نه‌كرانه‌وه و كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێگری ده‌كات له پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چونكه ئه‌و پرسه یه‌كلا بووه‌ته‌وه گه‌لی كوردستان بڕیاری كۆتایی خۆی داوه كه ریفراندۆم له كات و ساتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت.
خۆشناو ئه‌وه‌شی گوتوه” كه ئێمه به‌هه‌موو جۆرێك له‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ین گۆڕان بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان كارابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر نهشگهڕانهوه ئه‌وا له‌گه‌ڵ به‌شیكی تر له فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان، په‌رله‌مان كاراده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م كاته بۆ چ مه‌به‌ستێكه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌ویی خستۆته روو” كه پێمان باشە بەمەبەستی باشكردنی بارودۆخی خەڵك و چاككردنی سیستمی پاشەكەوتی موچە و پشتگیری ڕیفراندۆم پەرلەمان كارابكرێتەوە”.