وه‌رزشكردن له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ زۆر به‌ سووده‌ و ده‌یانپارێزێت له‌م نه‌خۆشیه‌ كووشنده‌یه‌

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ وه‌رزش كردن له‌ لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا كراوه‌” که‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ،پزیشکه‌کان له‌ زانکۆی “نورث كارولينا ” له‌ ولاتی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ شێوه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی ئافره‌ت له‌ توش بوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک.

به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کانی به‌شداربوو له‌م توێژینه‌وه‌یه‌” باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌رزش کردن یه‌کێکه‌ له‌ رێگه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان بۆ به‌هێزبونی ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌رزشكردن هۆكاره‌ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی چه‌وری له‌له‌ش و دووربوون له‌ چه‌ند نه‌خۆشی تر.

Back to top button