رۆژنامەیەكی عێراقی: یەكێتی هەوڵی قوڵكردنەوەی قەیرانی دارای كوردستان دەدات

خواكوڕك
ماوه‌یه‌كه ده‌نگۆی راكێشانی هێلێكی نوێی نه‌وت و گاز له سلێمانیه‌وه بۆ ئێران بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی رابردوو یه‌كێتی كۆمه‌ڵێك سه‌ردانی نهێنی بۆ وڵاتی ئێران كردووه و له‌وێ چاوی به به‌رپرسانی گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته و دامه‌زراوه نه‌وتیه‌كان كه‌وتووه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌ناوخۆی عێراق دا، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز و شاراوه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانی به‌غدا هه‌یه.
ماڵپەڕی (عەرەبییە جدید) لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە “مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی، بە تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەیەوێت نەوتی کەرکووک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهان هەناردە نەکرێت، قسەکانی وەزیری نەوتی عێراقیش لەبارەی نەوتی کەرکووکەوە ئاماژەیە بە ڕێککەوتنی یەکێتی و حکوومەتی عێراق”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌و مالپه‌ڕه، یەکێتی پەیوەندیەکانی خۆی بۆ فشار دروست کردن بەکار دەهێنێت، بۆ ئەوەی نەوتی کەرکووک بە ئێران‌دا هەناردەی دەرەوە بکات. به‌ئاماژه‌دان به هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تی، “ئەو کەسە دەستڕۆیشتووەی یەکێتی، داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، فشار بخاتە سەر هەولێر، بۆ ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆڕیی نەوتی کوردستانەوە”.
عەلی عەلی هالۆ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێژنەی سامانە سرووشتییەکان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندووه، “هەوڵێکی زۆر دەدرێت لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ ڕاگرتنی نەوت، بەڵام ئەمەیان بۆ ناچێتە سەر، هه‌رچه‌نده ماوەی چەند مانگێک هەناردەکردنی نەوتیان لە کەرکووک ڕاگرتبوو، ئێستاش یەکلایەنە ئەوان ناتوانن بڕیار بدەن، چونکە لەبەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووکە هەناردەی نەوت بکرێت”. هه‌روه‌ها گوتیشی، “تێ ناگەین بۆچی قسەکانی دوایی وەزیری نەوتی عێراق گۆڕاوە، لە کاتێکدا ئەوان لەسەر ئەو پرسە بوو بودجەی کوردستانیان بڕی”.