سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیاندراوێك هۆشداری توند دهدات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک لەبارەی رێککەوتنی رژێمی سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان و داعش بڵاودەکاتەوە و دهڵێت” هێزێکی زۆری تیرۆریستان لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق، ئەمە جێگەی گومانە و زۆر بەجددی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیەی دەزانین کە لە ساڵی 2014 دا جێبەجێکرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە”.
دەقی راگەیێندراوەکەى سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان:-
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی گوماناوی، هێزێکی زۆری تیرۆریستان لە لوبنانەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق.
هێنانی ئەو هێز لە لوبنانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و زۆر بە جیدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەهامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە.
لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەماهەنگی و هاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت بۆ ڕووبەرووبوونەوەی هەر ئەگەر و پێشهاتێک.
دکتۆر ئومێد سەباح
وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
٣٠ـی٨ـی٢٠١٧