یەكێتی مەرجی بۆ هەڤاڵ ئەبوبكر داناوە بزانە مەرجەكان چیە

خواكوڕك

 
بەگوێرەی زانیاری میدیایەكی نزیك لە یەكێتی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان نەوشێروان و هێرۆ لەگەڵ هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی مەرجی یەكێتیانە بۆ هەڤاڵ ئەبوبكر دانراوە كە دەبێت لەكاتی وەرگرتنی ئەو پۆستە بیكات، هەڤاڵ ئەبوبكر و نەوشێروان مستەفا رازی بوونە.
 
میدیایەكی نزیك لە یەكێتی ئەوەی بڵاو كردۆتەوە، ئامانج لە بەشداری پێكردنی هەڤاڵ ئەبوبكر لەو كۆبوونەوەیە بۆ پێدانی رێنمایی بووە كە بووە پارێزگاری سلێمانی بەچی میكانیزمێك كار بكاتو چۆن هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتیدا بكات.
 
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی شارپرێسی نزیك لە یەكێتی كە لەسەرچاوەی ناو یەكێتی وەری گرتووە ئاشكرا كردووە، كە مەرجەكان بەم شێوەیە بووە،  هەماهەنگی بەردەوام‌و پتەو لەبەینی یەكێتی‌و پارێزگاری سلێمانی هەبێت، بۆ ئەوەش لە هەموو روویەكەوە رێنمایی دراوە بە هەڤاڵ ئەبوبكر كە چۆن لەگەڵ دامەزراوەكانی یەكێتی‌و دامەزراوە حكومیەكان مامەڵ بكات. هەروەها  بەشداری هەڤاڵ ئەبوبكر لە كۆبونەوەكە لەسەر داوای یەكێتی بووە، بۆئەوەی پێی رابگەیەنرێت ئەو داواكاریانە چین یەكێتی لە پارێزگاری نوێ هەیەتی.
 
 
هەر بەوتەی سەرچاوەكەی یەكێتی كە ئەو میدیایەی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، كۆمەڵێك هێڵ‌وچوارچێوە بۆ هەڤاڵ ئەبوبكر دانراوە كە لەكاتی كاركردنی لەو پۆستەدا پابەندی بێت‌و نەیبەزێنێت، هاوكات دەشڵێت” ئەگەر كۆت‌و بەند نەبێت، رەنگە كێشەو ناكۆكی رووبدات، بۆیە پێویستە لەسەرەتاوە پارێزگاری نوێ پابەندی بێت، هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو مەرج نییە ئەو مەرج‌و چۆنیەتی كاركردنە تەنیا پەیوەندی بەگۆڕان‌و یەكێتیەوە هەبێت، بەڵكو بۆ پێدانی رێنماییە كە چۆن لەسەر مەسەلەی ئەمنی‌و مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی زانیار هەبێت.
Back to top button