بارزانی: زه‌ره‌یه‌ك پاشگه‌ز نابینه‌وه‌ له‌ ریفراندۆم

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 30ی 8ی 2017 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند” گه‌لی كوردستان له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم زه‌ره‌یه‌ك پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”حکوومەت و بەرپرسانی باڵای عێراق دەستووری وڵاتەکەیان پێشێل کردووە و مافی گەلی کوردستانیان نەداوه‌”.

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ، له‌ هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولڵا رایده‌گه‌ێنێت، کە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بە بەرپرسانی باڵای عێراقی راگەیاندووە، کە کارکردن بە بنەمای هاوبەشیی کوردستان و عێراق شکستی هێناوە، لە کاتێک دا ”ئێمە لەسەر بنەمای ھاوبەشی لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان، ڕێک کەوتین، داواشی لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان کرد بەشداریی لە نووسین و داڕشتنی دەستووری نوێی کوردستان بکەن”.

هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سوپاسی مامۆستایانی کوردستانی کرد و رایگەیاند، کە شانازیی بە مامۆستایانی کوردستان دەکات، چونکە نەیانھێشتووە لە ھیچ سەردەمێکدا خوێندن بووەستێت،دڵنیاییشی داوەتە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی کوردستان و رایگەیاندووە، کە دەوڵەتی داهاتووی کوردستان دەوڵەتی کوردی نابێت، بەڵکو دەوڵەتی هەموو پێکهاتەکان دەبێت، لە ژێر ناوی ”کۆماری فیدڕالیی پەرلەمانیی کوردستان“.

بارزانی جەختی لەوە کردەوە، کە گەلی کوردستان زەڕەیەکیش لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان پاشگەز نابێتەوە و بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانیش، ئامادەین بۆ هەموو باجێک،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان لەسەر پرسەکانی خاک، ئاسمان و نەوت گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکات”.

Back to top button