جۆن بۆڵتەن: دهبێت ئهمریكا پشگیری كورد بكاته بابهتێكی ئهساسی كارهكانی
نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان(جۆن بۆڵتەن) گەڵاڵەیەکی داوەتە سەرکۆماری ئەمریکا کە لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران بکشێتەوە و هاوکات باس لە پشتیوانیی کورد لەلایەن ئەمریکاوە دەکات”.
ماڵپهری ڤۆرلدنت دەیلی بەپێی ڕاپۆرتێكی دهلێـ” جۆن بۆڵتەن لەو گەڵاڵەیەدا کە لەسەر داوای ستیۆ بنوون یەکێک لە ڕاوێژکارانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی ناوکێی ئێران ئامادە کراوە، تێیدا دەڵێت دۆناڵد ترەمپ دەبێ کەمپینێکی زانیاری بخاتەگەڕ و پشتیوانیی پێویست بۆ ئەمریکا لەبارەی پێشێلکاریی ڕێککەوتنی ناوکی لەلایەن ئێرانەوە بەدەست بێنێت”.
لە بڕگەیەکی ئەو پرۆژەیەدا جۆن بۆڵتەن وێڕای پێداگری لە بڕیاری نەدانی ڤیزا بە هاووڵاتیان و توێژە جیاجیاکانی ئێران، هاوکات باس لەوە دەکات: “دەبێ ئەمریکا ڕاشکاوانە پشتگیریی نهتهوەی كورد و له نێوانیشیاندا كوردهكانی ئێران، عێراق و سووریا بکات”.