كێ له‌پشتی ئاشكرا كردنی زانیاریه‌كانی تاپۆكردنی گردی زه‌رگه‌ته‌ و مولكه‌كانی گۆڕانه‌ له‌سه‌ر كوره‌كانی نه‌وشێروان

پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی نزیك له‌ باڵێكی گۆڕان چه‌ند زانیاریه‌كی به‌ داتا و به‌به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كۆمپانیا وشه‌ و گردی زه‌رگه‌ته‌، چه‌ند مۆڵكێكی تر بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تاپۆكراون، له‌سه‌ر كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا بڵاو كرده‌وه‌ كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایانگه‌یاند، ورژاندنی ئەم بابەتانە چ لە کاتی چلەی خوالێخۆشبوو و چ لە ئێستادا کە گۆڕان سەرقاڵی ململانێیەکی سیاسی سەختە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، بە پلانێکی داڕیژراوی ئەزانین بۆ چەواشەکاری و بەلارێدابردنی خەبات و ئاراستەی کاری گۆڕانخوازان”.

رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ كه‌ سه‌ر به‌ باڵێكی گۆڕانه‌، له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌ موڵك و ماڵی گۆڕان ده‌كات و ئاشكرا ده‌كات” پاش ئه‌وه‌ى چراى كچه‌ تاقانه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌شه‌كه‌ى خۆى خۆشبوه‌ بۆ دو براكه‌ى، رۆژى 2017/7/25 به‌نوسراوى ژماره‌ 48/63 پشكه‌كانى كۆمپانیاى وشه‌ كه‌ 300 ملیۆن پشكن گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر نما‌و چیا. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوایى بكات له‌ساڵى 2016دا پشكی كۆمپانیای وشەى لەكارگەی چیمەنتۆی گاسن لەناوی خۆیه‌وه‌ خستبوه‌ سەر ناوی (چیا)ی كوڕی، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاشكراشی كردوووه‌، ئێستا له‌روى یاساییه‌وه‌ نما‌و چیا خاوه‌نى 122 دۆنم زه‌وى گردى زه‌رگه‌ته‌و باڵه‌خانه‌كه‌ى چاودێریى دارایى‌و 25%ى قازانجى سۆپه‌رماركێتى میترۆ‌و 15%ى پشكى كارگه‌ى چیمه‌نتۆى گاسن‌و كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن‌و چه‌ندین باڵه‌خانى ناو گرده‌كه‌ن، كه‌ به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار نزیك له‌ باڵی كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌و زانیاریانه‌ له‌باره‌ی كۆمپانیایی وشه‌ و گردی زه‌رگه‌ته‌، چه‌ند كۆمپانیا و پشكی تر كه‌ له‌سه‌ر كوره‌كانی نه‌وشێروان مسته‌فا تاپۆ كراوه‌، نوێ نیه‌ و له‌مێژوو ئاشكرا بووه‌، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هۆكاری له‌ئێستادا بڵاو بوونه‌وه‌ی، ده‌ستی ناوه‌خۆی گۆڕانی له‌پشته‌، ئاشكراشی ده‌كات، كه‌ له‌پشتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زایناریانه‌، قادری حاجی عه‌لی و پیاوه‌كانی و ده‌زگا میدیاكانی نزیك له‌ئه‌و بڵاویان كردۆته‌وه‌، ده‌لێـ”قادری حاجی عه‌لی له‌رێگای ئه‌و هه‌واڵه‌دا ده‌یه‌وێت دابه‌شكاری بكات له‌ میراتی نه‌وشێروان مسته‌فا و ئه‌مه‌ش وه‌ گورز وه‌شاندن له‌باڵی نه‌وشێروان ده‌بینرێت”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ده‌لێت كوتله‌ی قادری حاجی عه‌لی به‌رده‌وام رای پێچه‌وانه‌یان له‌ نه‌وشێروان مسته‌فا هه‌بووه‌ له‌ناو گۆڕاندا و ده‌لێـ”ده‌مێکه‌، قادر خاوه‌ن رای پێچه‌وانه‌ی نه‌وشیروان بووه، به‌وهۆیه‌وه تا ماوه‌یه‌کی زۆریش له‌ ماڵه‌وه‌ دانیشت. به‌ڵام ئه‌مجاره به‌ ئاشکرا، گورزه‌که‌ی وه‌شاند، دواتریش ته‌که‌تولی خۆی راسپارد، ته‌سویقی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه‌ بکه‌ن، ئه‌وه‌ بۆیه‌ هاوزه‌مان هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌، ئێن ئارتی، مه‌ریوان وریا قانع كه‌سه‌كانی نزك له‌خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ئێستادا دژه‌ی ده‌نووسن و هاتوونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت پیاوی قادری حاجی عه‌لین”.

Back to top button