علی حمەصالح پێی ووتین ( نەوشیروان مستەفا ) متمانەیی بەهیچ سەركردەیەكی گۆڕان نەبوو !!
بهمن كاك عبداللە
علی حمەصالح پەرلەمانتاری گۆڕان لە ڕوونكردنەوەیەكی دا ، لەسەر ئەو ڕاپۆرتەی ئاوینە كەلەسەر موڵكەكانی نەوشیروان مستەفا و گواستنەوەی موڵكداری بۆ چیا و نما ، بڵاوی كردوەتەوە ، نهینیەك ئاشكرادەكات .
قسەم لەسەر نوسینەكەی ناوبراو نیە كەچەن پێچەوانەی قسەكانی پێشوتری خۆیەتی لەسەر گەندەڵی و داگیركردنی موڵكی گشتی و قورخكردنی قوتی خەڵك ە ، قسەشم لەسەر ئەوە نیە كە علی تەنها باسی گردەكەو كۆمپانیای ووشەی كردوەو باسی ( بینای چاودیری دارایی و ماركیتی میترۆ و كارگەی چیمەنتۆی گاسن ی) نەكردوە .
علی حمەصالح لەباسی كۆمپانیایی ووشە و گردی زەرگەتە دا دەڵێ كاتی ئەم باسە لەڕاگەیاندنەكانی پارتی وروژێنرا ، بەندە واتە علی ، چوومە لای كاك نەوشیروان ئەوباسەم لەگەڵ كردەوە ، كاك نەوشیروان ووتی (من كۆمپانیایی ووشەو گردی زەرگەتە بۆ خزمەتی گۆڕان بەكار دێنم بۆیەش نایكەمە موڵكی گۆڕان پێویستە كۆمپانیاكە و گردەكە لەدەستێكی ئەمین و متمانە پێكراوبێت) !!
ئەم قسەیەی نەوشیروان مستەفا كە عەلی حمەصالح گواستویەتیەوە ، ئەوەمان پێ دەڵێت كە نەوشیروان مستەفا جگەلەخۆی هیچ سەركردەیەكی گۆڕانی بەپیر و گەنجە وە لائەمین و متمانە پێكراو نەبوە ، وەپێش كۆچی دوایی خۆشی بەدوومانگ كۆمپانیاكە و گردەكەو سەرجەم موڵكەكانی كردە ناوی كوڕەكانیە وە ، ئەمەش جاریكی تر ئەوە دەسەلمینێ كە نەوشیروان مستەفا لەناو بزوتنەوەیەكی خاوەن ٥٠٠ هەزار دەنگ ، تەنها خۆیی و كوڕەكانی پێ ئەمین و متمانە پێكراو بوە ، یان دەبیت مولكی شەخسی خۆی و بۆ خیزانەكەی بەجێ ی هێشتبێت.
بە علی حمە صالح بلێن عوزر لە قەباحەت خراپ تر !!