عه‌لی باپیر خه‌ركی خوازبێنی كچێكه‌ كه‌ له‌كوره‌كانی خۆی بچووكتره‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌ریكی خوازبێنی كچێكی ته‌مه‌ن سی ساڵه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ چواره‌مین ژن، ئه‌مه‌شی له‌ رێگای چه‌ندكه‌سێكه‌وه‌، خوازبێنی كردووه‌، سەرچاوەیەکیش وردەکاریی هاوسەرگیرییەکەی ئاشکرا دەکات. ئەمەش لە کاتێکدا کە سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئامۆژگاریی عەلی باپیریان کردووە، بەوەی کاتی خوازبێنیکردنی ژن نییە، ئێستا خه‌ڵك هه‌مووی خۆی بۆ ریفراندۆم ئاماده‌ ده‌كات”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كه‌ ئه‌مرۆ له‌ میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت و ئاگادار ده‌ستكه‌وتوون”عەلی باپیر بە مەبەستی هەڵبژاردنی هاوسەری چوارەمی، خوازبێنیی کچی یەکێک لە شێخەکانی نەقشبەندی لە ناوچەیەکی نێوان خورماڵ و هەورامان کردووە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بۆ خوازبێنییەکە، (س. ئ)، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک لە شێخەکانی ناوچەی هەورامانی ناردووە، سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە ماڵی ئافرەتەکە لە سلێمانی نیشتەجێن و ئافرەتەکە لەدایکبووی ساڵی 1986ە و پێشتر هاوسەری هەبووە و جیابووەتەوە، بنەماڵەی ئافرەتەکە و شێخەکانی نەقشبەندی لەو ناوچەیە، بابەتی دەرهێنانی ڕووفاتی شێخەکانی نەقشبەندی لەلایەن جوندولئیسلام لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزارەکاندا، دەستی عەلی باپیریشی تێدا بووە و بەو هۆیەوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ماوەی 11 ساڵە نەچووەتە سنوورەکەوە و ئێستا دەیەوێت ئافرەتە گەنجەکەیان وەک هاوسەری چوارەمی بهێنێت و کۆتایی بەو نیگەرانییە بێنێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كه‌ ئه‌مرۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌” لەم ماوەیەدا سەرکردەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان چەند جارێک داوایان لە عەلی باپیر، ئەمیری حزبەکەیان کردووە کە بەهۆی ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنەکانەوە، پرۆسەکە دوابخات و ئەوان کات بۆ خوازبێنیکردنی ژن بە گونجاو نازانن، بەڵام ئەو گوێی بە داواکارییەکەیان نەداوە و بەو هۆیەوە نیگەرانی لەنێو کۆمەڵدا دروست بووە.

Back to top button