حکومەتی هەرێمی کوردستان و داناگاز لەسەر كێشەكانی نێوانیان رێککەوتن

حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵەی گرووپی پییەرڵ واژۆ دەکات کە پێکدێن لە داناگاز، کۆمپانیای سنوورداری نێودەوڵەتی نەوتی کرێسێنت و کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پییەرڵ.

بەپێی رێککەوتنەکە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو قەرزانەی کە لەلایەتی بڕێکی دەستبەجێ دەدات بە پییەرڵ. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکی دیکە لە قەرزەکانی بەو مەرجە دەداتە ئەو کۆمەڵەیە کە تەرخان بکرێت بۆ سەرمایەگوزاریی تایبەت لە بواری نەوت و گاز و گەشەدانی زیاتر بە بەرهەمهێنان.

بەپێی رێککەوتنەکە ، پییەرڵ بەرهەمی گاز لە خۆرمۆر بە رێژەی 160% زیاتر لەوەی ئێستای دەکات.

سەبارەت بە قەرزەکانی داناگاز لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەپێی رێککەوتنەکە ، ئەو بڕەی کە لەلایەن دادگاوە دیارییکراوە چیتر وەک قەرز لە سەر حکومەتی هەرێم نامێنێتەوە بەڵکو وەک خەرجیی زیادە دەبێت لەو بەرهەمەی کە لەلایەن پییەرڵەوە لە داهاتوودا لە سەرچاوەکان بە دەستدێت.

لە داهاتی زیادەی سەرچاوەکان پارەکە بۆ پییەرڵ تەرخان دەکرێت کە دوای وەرگرتنەوەی خەرجییەکان لەلایەن گرووپی کۆمپانیاکانی پیەرڵەوە، 78%ـی سەرچاوەکان کە لە خۆرمۆر و چەمچەماڵەوە بە دەست هاتوون بۆ حکومەت دەبن و 22%ـیش بۆ پییەرڵ.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50%ی گازە زیادەکە دەکڕێت، ئەوەش بۆ مەبەستی زیادکردنی وەبەرهێنانی گاز بۆ وێستگەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. بڕی 50%ەکەی دیکە لە گازەکەش لە لایەن “پییەرڵ”ەوە دەفرۆشێت، ئیدی ئەگەر بە کڕیارانی ناو عێراق بن یان بۆ دەرەوە یان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.

پییەرڵ راهێنانە ناوخۆییەکان و پرۆگرامەکانی تایبەت بە دامەزراندنی زیاتر دەکات بۆ ئەوەی کار و ستافەکەی زیاتر رەنگدانەوەی هەرێم بێت و لە هەمانکاتیشدا پاڵپشتی کۆمەڵگا لۆکاڵییەکان دەکات، ئەوەش لە رێگەی پرۆگرامەکانی “بەرپرسیارێتی هاوکاری کۆمەڵایەتی”ەوە.

Back to top button