پێشمەرگە: 100داعش مان بەدیلگرتووە كوردیشی تێدایە
دوای ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی تەلعەفەر پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی خۆی توانی 170 داعش بكوژێت و زیاتر لە سەد داعش بە دیل بگرێت كە كوردیشی تێدایە, فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئۆپە¬راسیۆنی تەلەعفەر زیاتر لە 100 چەكداری داعش بەدیلگیراون، كە خەڵكی سلێمانی و هەولێریان تێدایە.
عەمید فاخر سوسەیی ئامر فەوجی لیوا لە تەلەعفەرەوە لەو بارەیەوە رایگەیاندووە “لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا، زیاتر لە 100 چەكداری داعش لە ئۆپەراسیۆنی تەلەعفەردا بەدیلگیراون، ئەمڕۆش 10 بۆ 15 چەكداری دیكە بەدیلگیراون”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نێو چەكدارەكاندا داعشی توركیا و جۆرجیا و سوریا و روسیاو كوردیش هەن كە كوردەكان خەڵكی (سلێمانی و پێنجوێن و هەولێرن).
وتیشی “ئێستا سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنن بۆسەر دوو گوندی دەوروبەری تەلەعفەر”.