بە ڤیدیۆ.. بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بە رووداوی ئۆتۆمبێل بریندار بوو
بەمەبەستی بەسەر كردنەوەی ساترەكانی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری رۆژئاوای كەركووك بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە, دوای گەڕانەوەی لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە دووچاری رووداوێكی هاتوچۆ بوون.
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای بەسەركردنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك، لە كاتی گەڕانەوەیدا لەسەر رێگەی دوبز- پردێ، بە هۆی خراپی رێگە و بانەوە دووچاری رووداوێكی هاتوچۆ بوو.
رووداوەكە بەهۆی ئەوەبووە كە ئۆتۆمبێلی بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی كاروانەكەیدا، خۆیان بەیەكدا كێشاوە، لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلی پێش خۆی وەرگەڕا و بە هۆیەوە 7 كەس بریندار بوون.
سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و سێ كەسی دیكە بریندار بوون، كە ئەوانیش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن و دوای رووداوەكە گواسترانەوە نەخۆشخانە و بە گوێرەی راپۆرتی پزیشكی لە ئێستادا باری تەندرووستیان جێگیرە و هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانیان نییە.