فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا: پاڵپشتی داوای خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان ده‌كه‌ین

فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه: ئێمه پیرۆزبایی و پاڵپشتی خۆمان ئاراسته‌ی داوای خه‌ڵكی كه‌ركووك و كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره هاوكارو پاڵپشتان ببین.
هه‌روه‌ها فڕاكسیۆنی پارتی راشیگه‌یاندووه: ئێستا سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له كه‌ركووكیش هاوشێوه‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت و به مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانیان شاد بن.
ده‌قی بەیاننامە
دوای ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەنگی لەسەر پرۆژەی لیستی برایەتی کەرکوک دا کەتایبەت بوو بە بەشداریکردنی پارێزگای کەرکوک لە ریفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان.
ئێمە لە کاتێکدا کەدەست خۆشی خۆمان دەگەیەنینە خوشک و برایانمان لە لیستی برایەتی و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەمانکاتدا پیرۆزبای خۆمان دەگەیەنینە تەواوی خەڵکی کەرکوک و کوردستان و بەڵینیش دەدەین خوشک و برایانتان لە فراکسێۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق پشتگیری سەرجەم هەوڵەکانتان دەکەن لە پێناو گەڕاندنەوەی ناسنامەی راستەقینەی ئەو شارە ، ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە لە ئێستادا سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئیتر دەبێت خەڵکی کەرکوکیش هاوشێوەی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان بە مافە دەستوری و یاساییەکانی خۆیان شادبن ، دوای ئەوەی لەماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵی حکمرانی ناوەند بەشی کەرکوکیەکان ویرانکاری و پێشێلکردنی دەستورو تیرۆر‌و تۆقاند بووە ،
دیسانە دوپاتی پشتگیری خۆمان بۆ هەوڵەکانتان رادەگەیەنین ،
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان
فراکسێۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق
٢٠١٧/٨/٣٠