له ماوه‌ی 8 مانگدا له سلێمانی 996 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار كراوه
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕاگهزنامهو باری شارستانی سلێمانی ئاماری هه‌شت مانگی ئه‌مساڵی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانی له سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه .
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی له ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردودا ( 996 ) حاڵه‌تی جیابونه‌وه له سنوری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوه ، به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له مانگی كانوونی دووه‌م ئه‌مساڵ (116) حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆرمار كراوه و له مانگی شوبات ( 104 ) حاڵه‌ت و له مانگی ئازاریش ( 108) حاڵه‌ت و له مانگی نیسانیش (103 ) حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆمار كراوه .
هه‌روه‌ها له مانگی ئایاریش ( 126) حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌و له حوزه‌یران ( 114) حاڵه‌ت و له مانگی ته‌موز ( 143 ) حاڵه‌ت و له مانگی ئابیش ( 131 ) حاڵه‌تی جیابونه‌وه تۆمار كراوه .
مانگی ڕابردوو به‌رێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی ئاماری هاسه‌رگیری بڵاوكردهوهو به پێی ئاماره‌كه‌ش له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا (757 ) هاوسه‌رگیری ئه‌نجامدراون .