ئێران : ئه‌گه‌ر كوردستان سنور دانه‌خات له‌سه‌رمان ئێمه دایناخه‌ین
شێخ مسته‌فا عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا، ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بایی 15 ملیار دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌شلێـ” بڕی هه‌نارده‌كردنی توركیا به‌دوو هێنده‌ی ئێرانه، ده‌شلێـ”له كاتی ریفراندۆمدا، توركیا و ئێران سنووره‌كانیان به رووی هه‌رێمی كوردستاندا داناخه‌ن”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گشتی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی ئه‌نادۆڵی توركی ده‌شلێـ” له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری داخستنی سنووره‌كانی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران به هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمەوە كه بڕیاره له 25ی ئه‌یلوولی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێ، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات داخستنی سنووره‌كان زۆر دووره، گوتیشی “هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر به‌هێز كردووه، به تایبه‌ت هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران كه زۆرترین كاڵا له توركیاوه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، پاشان له ئێرانه‌وه بۆمان دێت، ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین به هۆی هه‌موو بار و زروفێكهوه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك داخستن و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه نابینێ، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كاڵا هه‌نارده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت توركیا و ئێران، به پێویستی ده‌زانن كه‌وا سنووره‌كان واڵا بێت، چونكه ئه‌وان كاڵای خۆیان هه‌نارده ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كاڵای خۆیان خەرج بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوایی له تاران بووین و له‌گه‌ڵ ئوتاخی ته‌عاونی ئێران پرۆتۆكۆلێكی لێكتێگهیشتمان مۆر كرد و پێمان گوتن ئایا سنووره‌كان له كاتی ریفراندۆم هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست ده‌بێت؟ ئه‌وانیش گوتیان نه‌خێر، ئه‌گه‌ر ئێوه پێویستتان به كاڵا نه‌بێت و واڵا دانه‌خه‌ن، ئه‌وا ئێمه زۆر پێویستمانه كاڵای خۆمان بنێرینه ده‌ره‌وه، واته ئه‌وان زیاتر پێویستیان به‌وه‌یه كاڵاكانی خۆیان بنێرنه ده‌ره‌وه له‌وه‌ی كه‌وا سنووره‌كان دابخه‌ن، بۆیه زۆرێك له كارخانه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی درێژخایه‌نیان هه‌یه و نابنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كارخانه‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند بن، بۆیه داخستنی سنووره‌كان به رووی كوردستان له لایه‌ن توركیا و جمهوری ئیسلامیی ئێرانه‌وه زۆر دووره”.