سیر و پیاز هه‌نگوین و ده‌رمانن بۆ هه‌ژاران و مرۆڤ ده‌پارێزێت له ده‌یان نه‌خۆشی
سير و پیاز دوو ماده‌ن كه سودێكی ئیجگار زۆریان هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك، ئه‌وه ده‌ڵین، كه ئه‌و خۆراكه پرن له ڤیتامیناتی به سود و ماده‌ی وزه‌به‌خش و مرۆڤ ده‌پارێزن له زۆر نه‌خۆشی.
پسپۆره‌کانی بواری خۆراک ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه که سیر وه‌ک “هه‌نگوین وایه بۆ هه‌ژاران ” له ژێر رۆشنایی ئه‌م گوتهییه پسپۆران و پزیشکه‌کان سوده‌کانی سیر و پیازیان ده‌ست نیشان کرد و پێیان وایه که ئه‌م دوو ماده‌یه کاریگه‌ری زۆر باشیان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له ده‌یان نه‌خۆشی جۆراوجۆر
هه‌روه‌ها پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که سیر ده‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆل له خوێن‌و هه‌روه‌ها دابه‌زاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها به‌رگری ده‌کات له زۆرێک له ڤایرۆسه‌کان
هه‌روه‌ها سیر ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین ” سی ” و “ب6” که ئه‌م جۆره ڤیتامینانه پارێزگاری له دڵ ده‌که‌ن دژی نه‌خۆشی, له‌لایه‌کی تر ئه‌وه‌یان روون کرده‌وه، که پیاز ده‌وله‌مه‌نده به چه‌ند ماده‌یه‌ک یه‌کێک له‌و مادانه به‌رپرسه له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نسۆلین له خوێن و بۆیه زۆێک له توێژینه‌وه جیهانیهکان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که پیاز ده‌بێته هۆی رێگرتن له جۆره‌ها هه‌وکردن له هه‌مان کاتتدا قۆلۆن ده‌پارێزێت له توش بوون به نه‌خۆشی و توش بوون به شێرپه‌نجه.