ئافره‌تان به‌م هۆكاره تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن ده‌بی زۆر ووریا بن
له نویترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تووش بوونی ئافره‌تان به نه‌خۆشی شه‌كره، دانیشتنه، بۆیه ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌كری كه زۆر دانه‌نیشن.
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه” که دانیشتن بۆ ماوه‌ی 7 کاتژمێر له رۆژێکدا و به‌به‌رده‌وامی مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر توش بوونی ئافره‌تان به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م، ئه‌مه له كاتێكدایه پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه” که ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر داده‌نیشن و که‌متر جوله‌یان هه‌یه ئه‌وا ئه‌گه‌ری توش بوونیان به نه‌خۆشی شه‌کره زۆرتره چونکه دانیشتن کاریگه‌ری خراپ دروست ده‌کات له‌سه‌ر خانه‌کانی له‌ش،
بۆیه پزیشکه‌کان پێیان وایه که ئه‌بێت ئافره‌تان دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م دانیشتن ده‌ست بکه‌ن به جوله و زۆر دانه‌نیشن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتوو مه‌ترسی درووست ده‌بێت له سه‌ر ته‌ندروستیان.