وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی قوتابیانی ده‌ستنیشانكرد
يه‌كه‌مین رۆژی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوكرایه‌وه.
به پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، كه تێیدا هاتووه” یه‌كه‌م رۆژی ده‌وام بۆ مامۆستایان 9/9/2017 و بۆ قوتابیانیش 2/10/2017 ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یه‌كه‌م رۆژی ده‌وامی بۆ مامۆستایان و قوتابیان ده‌ستنیشان كرد‌و ده‌شڵێت” ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ 17 رۆژ دواده‌كه‌وێت.
به‌م پێیه‌ش به‌راورد به ساڵی رابردوو ده‌ستپێكردنی ده‌وام 17 رۆژ دواده‌كه‌وێت.