په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب له شیعه و سونه له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دان
پاش ئه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك،له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌فه‌رمی به‌شداریكردنی شاری كه‌ركوكیان به فه‌رمی په‌سه‌ند كرد بۆ به‌شداریی كوردستانیانی شاره‌كه له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له ئێستادا عه‌ره‌بی سونه و شیعه له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دان، له پۆسته‌كه‌ی.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، له ئێستا زیاتر له 140 په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌بی له په‌رله‌مانی عێراق له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆن بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڕیار له دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) بده‌ن، به هۆكاری ئه‌وه‌ی ناوبراو هه‌وڵی داوه شاری كه‌ركوك له عێراق داببڕدرێت.
به‌پێی ئه‌و یاداشته‌ی كه په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی سونه و شیعه واژۆیان له‌سه‌ر كردووه، له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ له‌سه‌ر كار لادانی پارێزگاری كه‌ركوك، له وه‌ڵامی ئه‌و جموجۆڵه‌ش به‌رامبه‌ر به پارێزگاری شاره‌كه، به‌رپرسانی حكومی و ئیداری شاره‌كه ره‌دی ده‌كه‌نه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكی تر بكه‌ن جگه له (د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم) هه‌موو هه‌وڵێك له‌و باره‌وه به شكستخواردوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
پارێزگاری شاره‌كه‌ش له وه‌ڵامی ئه‌و جوڵه شكستخواردوه له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایدهگهێنێت” ئێمە خەریکی ئیش و کاری کەرکووکین و خۆمان بەو کارانەوە خەریک ناکەین.