سێ تیرۆریستی داعش پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران

 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، توانیان شكست به‌ هێرشیكی خۆكوژی تیرۆریستانی داعش بهێنن كه‌ ویستیان له‌ رێگای هه‌وڵیكی نه‌زۆكدا خۆیان به‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ بته‌قێننه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ربازییه‌كان، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ 31/8/2017 له‌ گوندی به‌شاری سه‌ر به‌ ناحیه‌یی عه‌یازییه‌، له‌ قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، سێ تیرۆریستی خۆكوژی تیرۆریستی داعش، ویستیان له‌ خۆیان به‌س ه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بته‌قێننه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ لێیان به‌ وه‌ڵام هاتن و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ن به‌ شوێنی مه‌به‌ست له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌رسی تیرۆریسته‌كه‌ ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران و ته‌قێندرانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو زیاتر له‌ 170 چه‌كداری داعش كوژراون و زیاتر له‌ 100 چه‌كداری تریشیان به‌ دیل گیراون، له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنوری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.

Back to top button