جۆبایدن رێگا نادەین داعش و پەكەكە سەركەوتن بەدەست بهێنن

خواكوڕك
جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە توركیا لەمیانی كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند رێگا نادەین داعش و پەكەكە سەركەوتن بەدەست بهێنێت، هەر لەسەر توركیا جۆبایدن گوتی، پشتگیری تەواوی واشنتنی بۆ تورکیا دەكەین و ” رووداوەکەی 15 تەمووزی تورکیا جێگای نیگەرانی هەموو لایەک بوو. ئێمە پشتگیری حکومەتی تورکیا دەکەین و دژی کودەتا چییەکان بووین”.

هەروەها جێگری سەرۆكی ئەمریكا گوتیشی ئەو كردەوانە ئەگەر داعش، پەكەكە یان هەر رێكخراوێكی دیكەی تیرۆریستی ئەنجامیبدات، دژی دەوەستینەوە. نابێت رێگەبدرێت ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانە سەركەوتن بەدەستبهێنن، لەبارەی رادەست كردنی گولەن بە حكومەتی توركیا جۆبایدن گوتیشی، لەبارەی رادەستكردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن لەگەڵ حكومەتی توركیا هەماهەنگی دەكەن و رێكاری یاسایی دەگرنەبەر.

هەر لەبارەی شكەستی كودەتاكە جۆبایدن گوتیشی،بەڕاستی پەیامەکەی ئەردۆغان لەڕێگەی مۆبایلەوە بوو هۆی ئەوەی خەڵک بەرگری لە تورکیا بکەن و بڕژێنە سەر شەقامەکان. دەستخۆشی لە خەڵکی ئازا و بوێری تورکیا دەکەین کە رووبەڕووی تانکەکان بوونەوە، بەڕاستی لە کودەتاکە تەنیا پەرلەمان نەکرایە ئامانج، بەڵکو کودەتاچییەکان کێشەیان بۆ خەڵکی تورکیا دروستکرد، ئەوەی روویدا و خەڵکی تورکیا کردی پاڵەوانی دیموکراسیەتی تورکیا بوون، هەورەها دەربارەی ئەوەی کە ئەمریکا یان بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ کودەتاکە بوون، جۆبایدن گوتی “ئێمە هەرگیز یارمەتی کودەتا چییەکانمان نەداوە، بە هەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستییانە دەکەین”.

جۆ بایدن ئیدانەی تەقینەوەكانی چەند رۆژی رابردووی توركیای كرد، بەتایبەت تەقینەوەكەی دیلۆك كە بەهۆیەوە 51 هاونیشتمانی شەهیدبوون، لەسەر ئەو پرسەش رایگەیاند “كردەوە تووندوتیژییەكان هەر رێكخراوێك ئەنجامیبدات ئەمریكا دژی دەوەستێتەوە و پێویستە رێگە لەو رێكخراوە تیرۆریستیيانە بگیرێت”.

Back to top button