په‌كه‌كه‌ هێزی زیاتری ره‌وانه‌ كرد و خه‌ڵكی گوندی گونده‌ژۆریش هۆشداری ده‌دات

پاش رووداوه‌كه‌ی گوندی گونده‌ژۆر له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی، له‌ ئێستا چه‌كدارنی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌وڵی زیاتر كردنی رێژه‌ی چه‌كداره‌كانیانن له‌و سنوره‌ و چه‌كداریكی زۆریان بردۆته‌ ناوچه‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) پاش ئه‌و كێشه‌ و ئاڵۆزیه‌یی له‌  گوندی گونده‌ژۆری سنوری باڵه‌كایه‌تی، له‌ ئێستادا په‌كه‌كه‌ هێزێكی زۆری له‌ سنوره‌كه‌ كۆكردۆته‌وه‌، و له‌ هه‌ولی زیاتر كردنی چه‌كداره‌كانیه‌تی، ئه‌و هه‌له‌یان قۆزتۆته‌وه‌، كه‌ باره‌گاكانی تری پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌و سنوره‌ شار به‌ده‌ر كراون، ته‌نها په‌كه‌كه‌ ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌و هه‌ڵی قایمتركردنی پیگه‌ی خۆیانن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جموجۆڵه‌ نه‌خوازراوه‌شدا” دانیشتوانی گونده‌كه‌، به‌ وه‌ڵام هاتوون وه‌فدێكیان سه‌ردانی بنكه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ له‌و گونده‌ و پێیان راگه‌یاندوون ئێمه‌ لێتان قبوڵ ناكه‌ین، كه‌ هێز بنێرنه‌ ئێره‌ و خۆتان قایمتر بكه‌ن، ده‌نا كاردانه‌ومان ده‌بێ، له‌ وه‌ڵامیشدا، به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ گوتوویانه‌” كه‌ ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌سه‌رووی خۆمان ده‌گه‌ێنین و چاوه‌ڕێی وه‌ڵام بن،بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چی ده‌ڵێن، له‌ سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه‌.

وه‌ك زانراوه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌” داوای ده‌رچوون له‌و گونده‌ له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وانیش له‌و سنوره‌ نه‌مێنن به‌ تایبه‌تی پاش ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی له‌ سنوره‌كه‌ روویدا، خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش ده‌ڵێن” له‌ ئه‌گه‌ری وه‌ڵامی نه‌رێنی وه‌ڵاممان ده‌بێ بۆ په‌كه‌كه‌.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” رۆژی ھەینی رابردوو كه‌ ده‌كاته‌ 25/8/2017 به‌ هۆی گرژی و ئاڵۆزی له‌ سنوره‌كه‌ له‌ نێوان چه‌ند كه‌سێك و پێشمه‌رگه‌كانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و خەڵكی گوندەژۆر، لە ئەنجامدا 2 ھاووڵاتی گوندەكە كوژران و دووی دیكەش برینداربوون، دوای ئەوەش خەڵكی باڵەكایەتی بارەگای حزەبەكانی رۆژھەڵاتیان لە سنوورەكە سوتاند.

Back to top button