ئومێد خۆشناو:تەنها لەسایەی دەوڵەتدا كەڕامەتی مرۆڤ پارێزراو دەبێ نه‌ك لە ژێر چەتری داگیركەران.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده بانگه‌شه بۆ نه‌خێر ده‌كه‌ن و ده‌نگیان نه‌خێره، ده‌ڵێت”ئه‌گه‌ر داوای سەروەری یاسا و یه‌كسانی و دیموكراسییەت دەكەن، فەرموون هەموو ئەو داخوازییانه‌تان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بەدی بهێنن.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پراتی له‌پ ره‌له‌مانی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی به ناونیشانی”مرازی نەخێرخوازان لە سایەی دەوڵەتدا حاسڵ دەبێت” بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه” كه ژیان لەسایەی دەوڵەتدا، واتە هەناسە دان لە ژینگەیەكی پاقژ، چونكە دەوڵەت بەواتای كاڵبوونەوەی دەمارگیری.
خۆشناو زیاتر نوسیویه‌تی” دەوڵەتبوون واتە تۆخ بوونەوەی ئینتیماو بەرزبوونەوەی باڵانسی رۆحی هەرەوەزی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە، دەوڵەتبوون واتە هەنگاو نان بەروە قۆناغی شارستانی و چاكتر بوونی گوزەرانی ئابووری و كۆمەڵایەتی و چوونە ناو قۆناغی دنیای مۆدەرنێتە.
دەوڵەتبوون واتە دادپەروەری كۆمەڵایەتی و پشتگوێ خستنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت، بەگشتی لەسایەی دەوڵەتدا تاكەكان بەدوای خۆشگوزەرانی و چێژ و ئارەزوەكانیاندا ئاڵودە دەبن، ئیدی ئەمەش لەخۆیدا دیاترین داواكاری و دروشمەكانی نوخبەی ئەوانەیە، كە ئەمڕۆ لە داخوازی دەوڵەتبوون یاخیبوونەو چوونەتە بەرەی دژ بە دەوڵەتەوە، بۆیە حەقی خۆمانە ئەو پرسیارە جدیە بكەین و بەوانە بڵێین كە ئەمڕۆ لە جیاتی خێر، نەخێریان هەڵبژاردووە: ئەرێ ئێوە بە فیعلی داوای سەروەری یاسا‌و عەدالەت و دیموكراسییەت دەكەن، خۆ ئەگەر وەڵامەكەتان بە بەڵێ بێت، ئێمەش پێتان دەڵێین: فەرموون هەموو ئەو داخوازییەتان لە چوارچێوەی دەوڵەتدا بەدی بهێنن، چونكە تەنها لەسایەی دەوڵەتدا كەڕامەتی مرۆڤ پارێزراو دەبێ، نەوەك لە ژێر چەتری داگیركەران.