ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرا كرا

بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ دوای چوونی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئه‌فغانستان، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی هێزه‌كانیان له‌و ووڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات.

 

(کینيس ماکینزی) لە دەستەی هاوبەشی سوپاى ئەمریکا، دوێنێ چوارشەممە، 30/8/2017 بۆ یه‌كه‌مین جار، ژماره‌ی سه‌ربازانی ووڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانسان راگه‌یاند و گوتی” له‌ ئێستادا ژماره‌ی چه‌كداره‌كانمان له‌ ووڵاتی ئه‌فغانستان 11 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی گوتن بێ” ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ به‌رپرسێك له‌ ئیداره‌ی ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا،ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی له‌ ئه‌فغانستان ئاشكراكرد و بەڵێنی ئه‌وه‌شی دا بە ئاشکراکردنی ژمارەی هێزە ئەمریکیيه‌كان لە سووریا و عێراق.

Back to top button